گرنگترین سوودەکانی ئاوی برنج بۆ قژ و پێست

2020-08-10

20726 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B, C و ماددەی کانزایی کە سوودێکی زۆر بە قژ و پێست دەگەیەنێت و چارەسەری چەندین گرفت دەکات.

ماڵپەڕی " boldsky" باس لە گرنگی بەکارهێنانی ئاوی برنج دەکات.

ئاوی برنج پرۆتین و کاربۆهێدراتی تێدایە کە یارمەتی نەرمکردنی قژ دەدات و درەوشانەوە دەدات بە پێست و پاکیدەکاتەوە.

بۆ ئامادەکردنی ئاوی برنج پێویستە کەمێک ئاو و برنج تێکەڵ بکەیت و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دایبنێیت دواتر ئاوی برنجەکە جیا دەکەیتەوە و لە ناو ساردکەرەوەدا هەڵیدەگریت و بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ دەمێنێتەوە.

ئاوی برنج یارمەتی نەرمبوونەوە و شێداربوونەوەی قژ دەدات و تەندروستی قژ ڕێکدەخاتەوە، پێویستە ئاوی برنج لە هەفتەیەکدا سێجار بۆ قژ بەکاربێت.

سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست ئاوی برنج یارمەتی بچووکبوونەوەی کونیلەکانی پێست دەدات و زیپکە ناهێڵێت و پێست ڕووندەکاتەوە.

ژ.ن