کلیلەکانی رزگاربوون لە چەوری ورگ چین؟

2020-08-10

18912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشەی زیادبوونی چەوری ناوچەی ورگ، یەکێکە لە یەکێکە لەو کێشانەی کە رووبەڕووی ژنان و پیاوان دەبێتەوە و کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن و رێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ رزگاربوون لێیان.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە چوار هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوون لە چەوری ناوچەی ورگ و تەختکردنی ئەو ناوچەیە لە کەمترین ماوەدا، بەم جۆرە:

جەستەت بناسە:

یەکەم  و گرنگترین شت ئەوەیە کە جەستەت بناسیت، ئەمەش یارمەتیت دەدات بزانیت چ خواردنێك و کام وەرزشە گونجاوە بۆ جەستەت.

سیستمی خۆراکیت رێكبخە:

واز لە خواردنی ژەمە خێراکان و کاربۆهیدرات و شەکر و کحول بهێنە، لەجیاتی ئەوە خواردنێك بخۆ کە کێشت دادەبەزێنێت.

کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ:        

دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و دوودڵی و ئاستی فشار و سترێسی دەروونیت کەمبکەرەوە.

راهێنانی دروست بکە:

راهێنانێکی وەرزشی بکە کە گونجاو بێت بۆ جەستەت و لەگەڵیاندا رابکە و بەپێ بڕۆ بۆئەوەی کە بتوانیت چەوری ورگت نەهێڵیت.

ژ.ن