چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر هەموو رۆژێك دوو مۆز بخۆیت؟

2020-08-10

31667 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆز یەکێکە لە میوە بەتامەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، لەگەڵ تامە خۆشەکەشیدا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت.

مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزا و پێكهاتە خۆراکییە گرنگەکان، بۆیە ئەگەر بەشێوەیەکی رۆژانە بخورێت ئەوا کاریگەریی باشی لەسەر تەندروستی دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی مۆز کردووە لەسەر جەستە بەتایبەت ئەگەر رۆژی دوو مۆز بخۆن، بەم جۆرە:

- فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

- کرادری هەرس باشتر دەکات.

- ئەگەری توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکاتەوە.

- بڕی پێویست ڤیتامین بۆ جەستە دابیندەکات.

- مێشک و لایەنی دەرونی ئارامدەکاتەوە.

- وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

- رێگە لە زیادبوون و کەمبوونی کێشی لەش دەگرێت.

ژ.ن