ڤیدیۆ.. باوکێک منداڵە تازە لەدایکبووەکەی فڕێدەداتە سەلەی خۆڵەوە

2020-08-08

25062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکێک ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی کچەکەی لە نزیک سەلەی خۆڵێکەوە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون فڕێی دەدات.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا باوکێکی تەمەن ٢٤ ساڵ دەردەکەوێت کە دڵ ڕەقانە دەستبەرداری کچە تازە لەدایکبووەکەی دەبێت، ڤیدیۆکە لە ناوچەی تارکا ئیاها لە هەرێمی گوانگدۆنگ لە باشوری چین تۆمارکراوە، کە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونە.

ئەو باوکە لەگەڵ ژنەکەیدا کە تەمەنی ٢١ ساڵە دەستگیرکراون، لەدوای لێکۆڵینەوە دانیان بەوەداناوە کە دوای بڕینی ناوکی دەستبەرداری کچەکەیان بوون، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکەن، پیاوەکە دەستبەسەرە و دایکەکە بە بڕێک پارە ئازاد کراوە.

دوای دۆزینەوەی منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی باشە، بۆ ڕۆژی دواتریش ڕەوانەی خانەیەکی بێ سەرپەرشتانیان کردووە.

فيديو صادم لأب يلقي ابنته الرضيعة في سلة المهملات!

فيديو صادم لأب يلقي ابنته الرضيعة في سلة المهملات!

ئ.ل