بیرۆکەیەک بۆ شاردنەوەی مووە زیادەکانی ڕوخسار بە ماکیاژ

2020-08-08

4646 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەنگە زۆرکات دەرفەتێکی چوونە دەرەوە بێتە پێشەوە و نەتوانیت مووە زیادەکانی ڕوخسار لابەریت، لەم کاتەدا دەتوانیت بە بیرۆکەیەکی ئاسان لە بەکارهێنانی ماکیاژدا ئەو مووانە بشاریتەوە.

ماڵپەڕی لەیالینا لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، دەتوانیت مووە زیادەکانی ڕوخسار بەبێ هەڵکێشان و دەرهێنانیان بە ماکیاژ بشاریتەوە، ئەویش بەمجۆرە:

- کرێم ئەساس "فاوندەیشنێک" بۆ ڕوخسارت هەڵبژێرە کە لەگەڵ ڕەنگی ڕوخسار نزیک بێت، لە ڕێگەی فڵچەوە بە ڕوخسارت بڵاویبکەرەوە.

- فڵچەکە بە ئاڕاستەی مووەکان بە ڕوخسارتدا بیخشێنە، هەرگیز نەکەی بە ئاڕاستەی پێچەوانەی مووەکان فڵچەکەی بەکاربهێنیت یان بە شێوەی بازنەیی یاخود بە هەڕەمەکی، ئەمە بۆ مووەکانی ڕوخسار.

- بۆ مووە زیادەکانی برۆ، بڕێکی کەم کۆنسیلەر بۆ بەشی سەرەوەی ئێسکی برۆکانت بە فڵچە بەکاربهێنە، دەشتوانیت بۆ بەشی خوارەوەی برۆکانت نزیک پێڵوی چاو بەکاریبهێنیت.

- لە ڕێگەی ماکیاژی پشت چاوەوە برۆت ڕەنگ بکەیت "تاتۆ بکەیت" زیاتر ڕەنگی ڕەش و قاوەیی یان بەپێی ڕەنگی مووەکە بەکاریبهێنیت.

كيفية إخفاء شعر الحواجب الزائد بالمكياج – أنثى

ئ.ل