نۆکیا نوێترین مۆبایلی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەوە

2020-08-08

4270 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای نۆکیا تایبەتمەندی نوێترین مۆبایلی بە نرخێکی هەرزان خستووەتە بەردەست و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەیخاتە بازاڕەوە.

نوێترین مۆبایلی نۆکیا Nokia C3 بە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازارەکاندا بەردەست دەبێت، کە هەیکەلەکەی لە پلاستیک و شوشە دروستکراوە و کێشەکەی بە نزیکەی ١٨٥ گرامە، پێوانەی شاشەکەی IPS LCD ٥.٩ ئینجە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بەشێوەی فول ئێچ دی هەیە.

ڕامەکەی سێ گێگابایتە و میمۆری ناوەوەی ٣٢ گێگابایتە و توانای گەورەکردنی هەیە بۆ ١٢٨ گێگابایت، دیقەی کامێرای پشتەوەی هەشت مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی پێنج مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

بە سیستمی ئەندرۆید ١٠ کاردەکات و خێرای پاترییەکەی سێ هەزار و ٤٠ میلی ئەمپێرە، وابڕیارە لە ١٣ی کانوونی یەکەمدا بە هەردوو ڕەنگی سەرەکی ڕەش و ئاڵتونی بخرێتە بازاڕەوە.

ئ.ل