سەرگێژخواردن لەکاتی گۆڕینی باری دانیشتن ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی بێ چارەسەر

2020-08-08

67694 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە کاتی گۆڕینی باری دانیشتنی بۆ نمونە ئەو کاتەی دانیشتووە و هەڵدەستێتە سەرپێ توشی سەرگێژخواردن دەبن، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ئەگەری توشبوونیان بە خڵەفان لێدەکرێت.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاشکرایکردووە، سەرگێژخواردن بەهۆی دابەزینی فشاری خوێنەوە روودەدات، توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی نێوان سەرگێژخواردن و خڵەفانی پێکەوە بەستووەتەوە، بەتایبەت لەو کەسانەی کە بەدەست دابەزینی ناوبەناوی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن.

ئەگەرچی ئەو گرفتە مەترسیدار نییە، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ئەگەری توشبوونیان بە خڵەفاوی زیاترە لەچاو کەسانی تر، دابەزینی فشاری خوێن لەکاتی خوێندنەوەی کتێبدا زۆرکات لەنێو ئەو جۆرە کەسانەدا روودەدات، کاتێک باری دانیشتنەکەیان لەسەر کورسی دەگۆڕن بۆ وەستان بەپێوە توشی سەرگێژخواردن دەبن.

لۆری روش پزیشک و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا وتوویەتی "پێویستە چاودێری فشاری خوێنی ئەو کەسانە بکرێت لەکاتی گۆڕینی دانیشتن بۆ بەپێوە وەستان، هەربۆیە مەحاڵ نییە دەکرێت هۆکارێک هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێنیان، ئەمەش لە پێناو پاراستنی توانای بیرکردنەوە و زاکیرەی ئەو کەسانەدا لەگەڵ چوونە تەمەنەوە.

الإصابة بالدوار عند الوقوف تزيد من خطر مرض لا دواء له - RT Arabic

ئ.ل