ڤیدیۆ.. زاوایەک بە باوەش بوکەکە لە گۆماوێک دەپەڕێنێتەوە

2020-08-08

5482 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی زاوایەک لە سودان تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، تێیدا بە باوەش بوکەکەی هەڵگرتووە و لە گۆماوێک دەیپەڕینێتەوە.

گرتە ڤیدیۆکە لە یەکێک لە شارەکانی سودان تۆمارکراوە، بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و بە خوڕ، گۆماو و قوڕاوێکی زۆر ئەو شوێنەی گرتووەتەوە، کە بەهۆیەوە دەیان کەس مردون و چەندین کەس ماڵ و کاریان ڕوخاوە و تێکچووە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، زاوا بۆ ئەوەی بوکەکە بگەیەنێتە ئۆتۆمبێلەکەی ناچار بۆ پەڕینەوەی لە گۆماوەکە بووکەکە بە باوەش هەڵدەگرێت و دەیپەڕینێتەوە، ئەم ڤیدیۆیەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە.

ئ.ل