کەشناسى سلێمانى: رەشەبا ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت

2020-08-08

8984 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى رایگەیاند، رەشەبا لە شارى سلێمانى ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.

بەشى پێشبینى کەشوهەواى سلێمانى لەبارەى ئەو رەشەبایەى چەند رۆژێکە شارى سلێمانى گرتووەتەوە رایگەیاند، "رەشەباکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت"، دەشڵێت، "تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى ئیستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە."

ئاماژەى بەوەشکرد، "کەش و هەوا لە شارى سلێمانى ئەم هەفتەیە بە جێگیرى دەمێنیتەوە وکەشناسى سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویکردووەتەوە کە نزمترین پلەى گەرما لە شارى سلێمانى بۆ ئەمڕۆ٢٦ پلە دەبێت."

ماوەی چەند رۆژێکە رەشەبایەکی توند رووی لە شاری سلێمانی کردووە و وا پێشبینی دەکرێت تاوەکو سبەی بەردەوام بێت.