هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵوەرینی قژ

2020-08-08

8435 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانا فرای پزیشک لە بواری پێست و خۆراک رایگەیاندووە، ئەگەر ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ تاڵە قژ بوەرێت ئاساییە و پێویست بە قەلەقی ناکات، بەڵام ئەگەر لەو رادەییە زیاتر بوو ئەوا پێویستی بە چارەسەرە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ئەو پزیشکە ئاماژەی بە کۆمەڵێک هۆکار کردووە کە دەبنەهۆی هەڵوەرینی قژ، ئەوانیش:

- کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا

- تێکچوونی هاوسەنگی هۆڕمۆنەکان

- کەمبوونەوەی پرۆتین لە جەستەدا

- ماندوێتی زۆر و بەردەوام

- کەمبوونەوەی زینک و سیلیکۆن کە لەگەڵیدا ڕەنگی پێست دەگۆڕێت

- خواردنی هەندێک دەرمان

- قەلەقی و دڵەراوکێی زۆر

متى يتوقف تساقط الشعر بعد الولادة؟

ئ.ل