ڤیدیۆ.. کەشی ژووری لەدایکبوونی منداڵ لەکاتی تەقینەوەکەی لوبنان

2020-08-07

26480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەو ساتەدا ژنێکی دوو گیان دەبرێتە ژووری نەشتەرگەرییەوە بۆ لەدایکبوونی کۆرپەکەی، بەڵام تەقینەوەکە ڕوودەدات و تەواوی کەرەستەکانی ناو ژوورەکە دەشکێن.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە بەنداوی بەیروت تەقینەوەیەک ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٣٥ کوژرا و زیاتر لە پێنج هەزار برینداری لێکەوتەوە.

بەشێک لە ڕووداو و گرتە ڤیدیۆی ئەو ڕووداوە لە شوێنی جیاوازەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە نێویاندا پیاوێک ئەو ساتە تۆماردەکات کە ژنەکەی دەبرێتە ژووری منداڵبوونەوە تا منداڵە نوێیەکەی لەدایکبێت، بەڵام لەو کاتەدا تەقینەوەکە ڕوودەدات و هەموو شتێکی ئەو شوێنە تێکدەدات.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا گوێت لە دەنگی قیژەی ژنەکە و گروپە پزیشکیەکە دەبێت، پیاوەکەش دەچێتە شوێنێکەوە بۆ ئەوەی خۆی تێدا بشارێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەو ڤیدیۆیە لە نەخۆشخانەی سانت جۆر لە بەیروت تۆمارکراوە، دوای کاتژمێر و نیوێک لە تێپەڕبوونی تەقینەوەکە ژنەکە منداڵەکەی بە تەندروستییەکی باشەوە بووە و ناوی لێناوە "جۆرج".

ئ.ل