ئایا زۆر خواردنی برنج مەترسیدارە؟

2020-08-07

21616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە زۆر خواردنی برنج دەکرێت ببێتە بکوژ، چونکە بە ئاستێکی کەم ماددەی زەرنیخی تێدایە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی دوو زانکۆ لە مانچستەر بەرزبوونەوەی ئاستی زەرنیخ ئەگەری هەیە پەیوەندیی بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدارەوە هەبێت وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن.

زانایانی زانکۆی مانچستەر و سالفۆرد ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری  Science of the Total Environment  بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە پەیوەندیی هەیە لە نێوان بەرزبوونەوەی تێکڕای مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن لەگەڵ زیاد خواردنی برنج.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لە %٢٥ی زیاد خۆری برنج لە بەریتانیا ئەگەری هەیە مەترسییەکی گەورە دروست بکات، بەپێی توێژینەوەکە سێ ملیار کەس لە جیهاندا برنج خۆراکی بنەڕەتییە لە ژەمەکانیاندا.

توێژەران ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، لەبری ئەوەی واز لە خواردنی برنج بهێنن، دەتوانن جۆرە جیاوازەکانی برنج بخۆن، بەتایبەت ئەوانەی زەرنیخی نائەندامیان تێدا نییە، وەک برنجی بەسمەتی و برنجی سپی، لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەنگی جۆری خۆراک ڕابگیرێت و تەنیا پشت بە خواردنی برنج نەبەسترێت.

فوائد الأرز لكمال الأجسام - المرسال

ئ.ل