وێنە.. لە گەدەی منداڵێکدا ١٩٠ پارچە تۆپی موگناتیسی دەرهێنرا

2020-08-04

3456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی ژاپۆنی بەهۆی ئازارێکی توندی سنگییە ناڵاندویەتی، لەدوای پشکنینی ئێکس رەی "ئەشیعە" بۆ سنگی دەرکەوتووە ١٩٠ تۆپ موگناتیسی بچوک لە گەدەیدایە.

ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵانە بە دەست ئازاری سنگ و گەدەیەوە ناڵاندویەتی، بەهۆی ئەوەی دوو مانگ پێشتر ١٩٠ پارچە موگناتیسی شێوە تۆپی قوتداوە.

ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تۆپە موگناتیسانە دوو مانگ دەبێت چووەتە ناو گەدەی منداڵەکەوە، پێش ئەوەی دایک و باوکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.

گروپە پزیشکییەکە لەدوای پشکنینەکە کاتێک ژمارەی تۆپە موگناتیسەکەیان زانیوە، کە لە گەدەی منداڵە کچەکەدا دەرکەوتووە توشی سەرسوڕمان بوون.

دایک و باوکی منداڵە کچەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، وایانزانیوە منداڵەکەیان ٥٠ تۆپی موگناتیسی قوتداوە کە لە یارییەکی منداڵاندا هەبووە، پێشبینیان کردووە کە بەشێوەی سروشتیی فڕێی دەداتە دەرەوە.

پزیشکەکان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە کە دوو کاتژمێری خایاندووە، ١٩٠ تۆپە موگناتیسەکەیان لە گەدە و ڕیخۆڵەی منداڵەکەدا دەرهێناوە و توانیویانە ژیانی رزگار بکەن.

Shocking X-ray image shows five-year-old girl's stomach stuffed ...

ئ.ل