چوار نیشانە دەریدەخەن تیشکی خۆر بە ڕێژەیەکی زۆر لێیداویت

2020-08-04

7072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستە ئاگاداری ڕاددەی بەرکەوتن بیت بە تیشکی خۆر، بەتایبەت لەو کاتانەی کەپلەی گەرمیی بە ڕاددەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.

شارەزایی بواری پێست ڕایدەگەیەنن تەنیا بەکارهێنانی کرێمی دژە هەتاو بەس نییە، بەتایبەت بۆ تازەپێگەیشتووان و منداڵان زیاتر ڕوبەروی مەترسییەکانی تیشکی خۆر دەبنەوە.

ڕوسیا تودەی نوسیویەتی، نیشانەکانی بەرکەوتن بە خۆر هەروەک لای خۆمان پێی دەوترێت "خۆربردویەتی" جگە لە وشکبوونەوەی جەستە دەکرێت ژیان بخاتە مەترسییەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێیت، بۆ بەدوربوون لەو حاڵەتە و زانینی نیشانەکان دەتوانرێت خۆت لەو گرفتە ڕزگار بکەیت:

١.ژانەسەر، ئەگەر بە درێژایی ڕۆژەکە لەبەر خۆربوویت ئەوا هەست بە لاژانەسەر و وشکبوونەوەی جەستە دەکەیت.

٢.لەدەستدانی هەستی تەرکیز و سەرگێژخواردن، بەتایبەت زیاتر لە تازەپێگەیشتووان ڕوودەدات.

٣.لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دڵتێکهەڵاتن

٤.هەستکردن بە خەواڵووی و حەوانەوەی زیاتر

4 علامات تدل على الإصابة بضربة شمس - قناة العالم الاخبارية

ئ.ل