دایکێک لەبەر هۆکارێکی سەیر منداڵە تازە لە دایکبووەکەی دەفرۆشێت

2020-08-04

8237 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک لە وڵاتی سوریا منداڵەکەی کە بە ڕێگەی ناشەرعی بوویەتی، فرۆشتوویەتی، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەکاری دزی و قۆڵبڕی بە هاوکاری باندێکی دزیی.

ماڵپەڕی سۆمەریە نوسیوویەتی، وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڕیاری دەستگیرکردنی باندەکە و ئەو کەسانەی کە هاوکاریی ژنەکەیان کردووە دەرکردووە، کە لە ناوچەی غابە سەر بە پارێزگای حەمایە، کاری دزیکردن و دێڵ و قۆڵبڕین دەکەن.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە، ئەو ژنە پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی باندەکە هەبووە، بەهۆیەوە دووگیان بووە، دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی بە هاوکاری ئەو پیاوەی لەگەڵیدا بووە لەگەل ژنێکی دەرمانساز گرێبەستێکی واژۆکردووە بۆ کڕینی منداڵەکەی، چونکە ژنەکە نەیتوانیوە منداڵی ببێت.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایانگەیاندووە، یەکەکانی هێزی پۆلیس ناوچەی غابەیان پشکنیوە و باندەکەیان دەستگیرکردووە، دەرکەوتووە لەگەڵ ئەو پیاوەی سەرجێی لەگەڵدا کردووە بەناوی "محەمەد" منداڵەکەیان لە ناوچەری ڕیف سەر بە پارێزگای لازقیە فرۆشتووە بە ژنێکی دەرمانساز.

لە لێکۆڵینەوەدا محمەدە دانی بەوەداوە ناوە کە منداڵەکەی بەو ژنە دەرمانسازە فرۆشتووە کە توانای منداڵخستنەوەی نەبووە، بە بڕی ٥٠ هەزار لیرەی سوری فرۆشتوویەتی و پێی راگەیاندووە کە ناسنامە و هیچ شتێکی لە شارەکەدا نییە.

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکەدا ئاشکرابووە، کە باندەکە لە دوو پیاو ژنێک پێکهاتوون، کاریان زی و فێڵکردن بووە لە خەڵکی، چەندین ماتۆڕسکیل و کەرەستەی تریان دزیوە، بەسێک لە کەرەستە دزراوەکان گەڕێنراونەتەوە دەست خاوەنەکانیان، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت.

ئەو ڕووداوە کاردانەوەی توندی شەقامی سوری لێکەوتەوە، بەتایبەت  دوای ئەوەی دایکەکە منداڵەکەی فرۆشتووە تەنیا لەبەر ئەوەی لە کاری دزی و فێڵکردن بەردەوم بێت، ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو دایکە هیچ سۆزێکی لە دڵدا نەبووە.

ئ.ل