کرماشان وەک شاری داهێنەری خۆراک دەناسێنرێت

2020-08-04

4105 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە، وەک شاری "داهێنەری خۆراک" دەناسێنرێت.

ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاویکردوەتەوە بەرپرسی گشتیی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ دۆسیەی شاری کرماشانی وەک شاری داهێنەری خۆراک بۆ ساڵی داهاتوو ئامادەکردووە.

 ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، ناساندنی شاری کرماشان وەک داهێنەری خۆراک لەسەر بنەمای ئەوەیە کە کلتوری شارەکە و خەڵکی ناوچەکە خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکن لە بواری دروستکردنی خۆراکدا.

کرماشان یەکێکە لە شارەگەورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشانە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەبێت.

ساڵی رابردووش یونسکۆ کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە راگەیاندراوێکیدا هەردوو شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان و سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستانی خستە لیستی ئەو شارانەی کەلتوریی و داهێنەرن.