بیرکردنەوەی خراپ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیەکی مەترسیدار زیاد دەکات

2020-08-03

6424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆتاییدا ئەوە ڕوون بوویەوە کە بیرکردنەوەی خراپ و نەرێنی تەنیا کار ناکاتە سەر توانای بیرکردنەوە و بەرەوپێشچوون لەڕووی دەروونییەوە، بەڵکو کاریش دەکاتە سەر ڕژانی پرۆتینەکانی تاو و بێتا ئەمیلۆید لە مێشکدا، کە دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر.

ماڵپەڕی مێد پۆرتاڵی ڕوسی باسی لە توێژینەوەیەکی نوێ کردوە سەبارەت بە بیرکردنەوەی نەرێنی و دەڵێت، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بریتییە لە دڵەڕاوکێیەکی ڕێکخراو و بیرکردنەوەی زیاد لە ئاسایی لە بابەتە نەرێنییەکان و داهاتوو، جگە لەمەش لە زۆر شیکردنەوەی کاردانەوەی خەڵکیدا خۆی دەبینێتەوە.

هەرچەندە چەند توێژینەوەیەکی پێشوو ئەوەیان سەلماندوە کە بیرکردنەوەی نەرێنی دەبێتە هۆی چەندین کێشەی جیاوازی مەعریفی، لە نێویاندا لاوازبوونی بیرگە و لەبیرچوونەوە، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە بیرکردنەوەی نەرێنی و ڕژانی پرۆتینی نائاسایی لە مێشکدا پێکەوە گرێداوە، کە بە هۆیانەوە مرۆڤ دەکرێت تووشی ئەلزەهایمەر ببێت.

هەر بۆیە زاناکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن لە هەموو تەمەنێکدا دووربن لە بیرکردنەوەی خراپ و نەرێنی و پشت بە خاوبوونەوە و یۆگا ببەستن بۆ ڕزگاربوون لەو کێشانەی کە بە هۆی ئەم جۆرە بیرکردنەوانەوە دێنە ڕێیان.

ب.ع