شاجوانی پێشوو بەهۆکارێک ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لەلایەن پۆلیسەوە وەستێنرا

2020-08-03

5173 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەوی شەممەی رابردوو شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠١٥ ڤالیری ئەبو شەقرا ئاهەنگی هاوسەریی پێکهێنا، کە هاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێکی بازرگان بەناوی زیدا عەمماردا کردووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس ئاهەنگەکەیان وەستاند.

روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شاجوانە لە لوبنان و لە کڵێسەیەکی دیاری ئەو وڵاتەدا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی کردووە، بەشێک لە گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

یەمنی شری رۆژنامەنووسی لوبنانی کە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کردبوو رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش هاتوونەتە ناو ئاهەنگەکە و رایانگرتووە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە وەک ڕێگرییەک بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگێکیان کردووە، لەوانەش ئاهەنگی هاوسەرگریی و کۆنسێرت و بۆنە و ئاهەنگەکانی تر.

ئ.ل