رێگەیەک بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا

2020-08-03

49948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبوونەوەی چەوری ورگ لە قورسترین جۆرەکانی چەورییە لەچاو چەوری بەشەکانی تری جەستە بەئاسانی ناتوێتەوە و هەوڵی زیاتری دەوێت، بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی ئاماژەی بە رێگەیەکی ئاسان کردووە بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.

کۆبونەوەی چەوریی کە بەهۆی خۆراکەوە لە جەستەدا دروست دەبێت و بەتایبەت ناوچەی ورگ خراپترین جۆری چەورییە، زۆرکات هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و شەکرەی جۆری دوو.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە گرنگی بە جارەکانی نانخواردن بدرێت، لەوانە بەڕۆژوبوونی ناوبەناو رۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ تواندنەوەی ئەو جۆرە چەورییە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Obesity Reviewsدا هاتووە، تێیدا ئاشکرایکردووە بەڕۆژوبوونی ناوبەناو بکرێتە یەکێک لە خووەکانی شێوازی ژیان، رۆڵی گرنگی هەیە لە دابەزینی چەوری ورگ لە ماوەیەکی کەمدا.

لە باوترین رێگەکان بە ڕۆژوبوونی ٢٤ کاتژمێرییە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار بێت، یان رۆژانە ١٦ کاتژمێر هیچ نەخورێت، یاخود لەدوای هەشت کاتژمێر نان بخورێت.

بەگوێرەی توێژینەوەکە بەڕۆژوبوونی ناوبەناو رێژەی تواندنەوەی چەوری ورگ لە ماوەی شەش بۆ ٢٤ هەفتە بە رێژەی لە %٧ کەمدەکات.

ماڵپەڕی Harvard Health نوسیوویەتی، بۆ نەمانی چەوری ورگ لەو خۆراکانە دوربکەونەوە کە بڕێکی زۆر شەکر یان چەوری یان هەردووکیان تێدایە، باشترە میوە و سەوزە و بەرهەمە دانەوێڵەکان هەڵبژێریت، لەگەڵ گرنگیدان بە هەمەجۆری خۆراکەکان و وەرزشکردن.

ئ.ل