چەند بیرۆکەیەک بۆ پڕ دەرکەوتنی قژ

2020-08-03

8620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خانمان بەدەست تەنکی قژیانەوە دەناڵێنن کە شێوەیان گەورە دەردەخات، بۆ ئەوە چەندین رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە وەک "ئێکستێنشن" دانانی قژی دەستکرد، بەڵام ئەم رێگە زیان بە قژە سروشتیەکە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی زە لیست لە بابەتێکی خانماندا نوسیوویەتی، شارەزایەکی بواری جوانکاریی لە ئەمریکا کلۆد بارۆک ئاماژە دەربارەی پڕ دەرکەوتنی قژ کۆمەڵێک بیرکەی خستووەتەڕوو:

-هەوڵبدرێت قژەکە بە شێوەی تۆپ یان خڕ ببڕدرێت، بەتایبەت ئەوانەی رەگی قژیان سروشتییە دوربکەونەوە لە قژی درێژ زیاتر پشت بە قژی کورت ببەستن.

- رێگە مەدەن قژەکە بە رێکی بوەستێت، بەڵکو بە لفە یان موجەفیفە قژەکە کەمێک شەپۆلی و بژ دەربکەوێت بۆ ئەوەی پڕ دەربکەوێت.

-هەوڵبدرێت رەنگی بنبێخی قژەکە تۆختر بێت بەو جۆرە قژەکە لە بنەوە پڕ دەردەکەوێت و بۆشایی قژەکە دەشارێتەوە.

- هەندێک کەرەستەی تایبەت بە لولکردنی قژ بەکاربهێنرێت لە رێگەی ئامێری وشککردنەوەی قژ "موجەفیفە".

5 حيل ذكية وسهلة لإظهار شعرك أكثر كثافة.. من غير إكستنشن - اليوم ...

ئ.ل