هۆکارەکانی ئازاری هێلکەدان لەکاتی سوڕی مانگانەدا

2020-08-03

20042 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک لە ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە ئازارێکی زۆردەکەن لە ناوچەی حەوز و منداڵدانیان، کە زۆرکات دەرمانی ئازارشکێن و جەوەنە بەکاردەهێنن، هۆکارەکەشی بۆ تێپەڕبوونی هێلکە بە کەناڵی فالوبدا دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی سوپەر ماما لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، بەشێک لە ئافرەتان لە کاتی سوری مانگانەدا هەست بە ئازار دەکەن لە لایەکی هێلکەدانیاندا، کە زۆرکات چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، لە زۆربەی کاتدا بوونی کیسە لەسەر هێلکەدان و زیادبوونی ئاستی هۆڕمۆنی لۆتینە.

هۆکارەکانی بوونی ئازار لە کاتی سوڕی مانگانەدا:

- بوونی کیس لەسەر هێلکەدان

- گرژبوونی ناو منداڵدان یان گرێی سەر منداڵدان

- بوونی نەخۆشی ڤایرۆس یان بەکتریا کە زۆرکات لەکاتی سێکسدا بۆ کۆئەندامی زاوزێ دەگوازرێتەوە.

- بەهۆی خواردنی هەندێک جۆری دەرمان یان گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنییەوە ڕوودەدات.

- تەسکبوونەوەی ملی منداڵدان بەهەر هۆکارێکەوە بێت

چۆنێتی کەمکردنەوەی ئازارەکە:

- لە دیارترین ڕێگەدا لەکاتی هەستکردن بە توندبوونی ئازارە باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بە ئافرەتان بکرێت.

- خواردنی دەرمانە ئازار شکێنەکان وەک پاراسیتامۆڵ و ئیبۆپرۆفیل.

- لە پزیشک بپرسرێت حەبی ڕێگری لە دووگیانی بخورێت.

- دانانی جەوەنە لە ناوچەی منداڵدان یان خۆشۆردن لە گەرماوێکی زۆر گەرمدا.

ئ.ل