پێنج خۆراک مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەمدەکەنەوە

2020-08-03

10834 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سییەکان بەهۆی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و بەکتریا زیاتر لە هەر ئەندامێکی تری جەستە روبەڕوی نەخۆشییەکان دەبنەوە، دەتوانرێت بە خۆراکەکان سییەکان بەهێزبکرێت و لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تر بپارێزرێت.

ماڵپەڕی تایمز نیوز ناو لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە سییەکان لە سستبوون و توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت، ئەوانیش:

١. سەوزە، وەک قەرنابیت و کەلەرم و کاهوو

٢.خۆراکە سور و پرتەقاڵییەکان، وەک گێزەر و پرتەقاڵ و بیبەری سور

٣. نۆک و پاقلەمەنییەکان

٤. ماسییە چەورەکان، وەک سەلەمون و سەردین

٥.سەوزە رەنگ تێرەکان وەک سپێناغ

ئ.ل