چارەنوسی ئەو ژنەی لە یەک کاتدا لەگەڵ دوو پیاودا هاوسەرگیری کردووە

2020-08-03

25553 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داواکاری گشتيی میسر لە دواین لێکۆڵینەوەیەدا لەسەر ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ، دەرکەوتووە ئەو ژنە لە ناوچەی مەرج گرێبەستی هاوسەرگیریی دوو پیاوەکەی لە یەک گرێبەستدا کۆکردووەتەوە، بەهۆیەوە دەستگیرکراوە.

ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، لێکۆڵینەوەکانی دادگای قاهیرە لەسەر دۆسییەی ژمارە ٩٦٠٣ی ساڵی ٢٠١٩ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، دەرکەوتووە ئەو ژنە تەمەن ٢١ ساڵە بە هاوکاری کارمەندێکی تایبەت بە گرێبەستی هاوسەریی، هەستاوە بە ساختەکردنی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی و کۆکردنەوەی هەردوو پیاوەکەی لە یەک گرێبەستدا.

ئەو ژنە لە ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠١٩بە هاوکاری ئەو کارمەندە گرێبەستەکەی ساختە کردووە، بە وێنە و زانیاری ساختەوە تەنیا بۆ ئەوەی هاوسەرگیرییەکەی یاسایی دەرکەوێت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکان مێردی یەکەمی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ داواکاری جیابوونەوەی لە ژنەکەی پێشکەشکردووە، ئەو کارمەندەش هەستاوە بە گۆڕینی ناوی مێردی یەکەمی بە مێردی دووەم لە گرێبەستی هاوسەرییەکەدا.

دادگا وتەی باوکی کچەکەی وەرگرتووە و ئاشکرایکردووە، کچەکەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هاوسەرگیریی لەگەڵ مێردی یەکەمدا کردووە، بەڵام لە ناکاو پێی ڕاگەیاندوون کە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ هاوسەرگیریی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا پەیوەندیی لەگەڵ هاوسەریی یەکەمی هەر مابووە و درێژەی پێداوە.

داواکاری گشتیی میسر لە زاری هاوسەری یەکەمی ژنەکەوە دەریخستووە، لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو ژنەدا کردووە، لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لێی جیابووەتەوە، بەڵام دەرکەوتووە لە پڕ لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ هاوسەرگیریی کردووەتەوە، ئەمەش بەو مانایەی دوو مانگ پێش جیابوونەوەکەی هاوسەرگیریی دووەمی کردووە.

داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە ژنەکەیان ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کردووە، بە تۆمەتی ساختەکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی و بوونی دوو هاوسەر لە یەک کاتدا.

ئ.ل