فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

2020-08-03

1701 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیلمی خەرەند کە فیلمێکی ئەنیمەیشنە خەڵاتی باشترین دەرھێنانی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆبانێ بەدەستهێنا.

سامی کاکە دەرهێنەری فیلمەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،" ماوەی فیلمەکە کەمتر لە چوار خولەکە و باس لە ئێش و ئازاری خانەوادەیەک دەکات، کە بەھۆی جەنگ و تیرۆرەوە لە زێدی خۆیان بێبەش دەبن و بە ناچاری سەریان ھەڵدەگرن دەچنە ولاتێکی دیکە، بەڵام دڵیان ھەر بۆ وڵاتەکەی خۆیان لێدەدا و ئاوڕێکی پڕ لە حوزن لە کوردستان دەدەنەوە.

فیلمی"خەرەند" فیلمێکی ئەنیمەیشنە و بەشداری لە زۆرترین فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان کردووە و حەوت خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستھێناوە، دواھەمین بەشداربوونیشی لە فیستیڤاڵی (کۆبانێ) کە فیستیڤاڵێکی ئۆنلاین بوو بۆ کورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیشن، توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان.

Image may contain: text that says 'KOBANI INTERNATIONAL ONLINE FILM ESTIVAL FOR SHORT FILMS FILMS erman'

Image may contain: text