پێنج خۆراک بینایی منداڵەکەت بەهێز دەکەن

2020-07-30

4147 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت چاوێکی بەهێزی هەبێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی کە بەکاریاندەهێنێت کاریگەریی نەرێنی نەکەنە سەر بیانیی، ئەوا پێویستە چەند خۆراکێکی دیاریکراوی زیاتر پێ بدەیت.

ماڵپەڕی "Times News Now" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین ئەو پێکهاتانە کردوە کە پیویستە لە ژەمی منداڵەکانماندا هەبن، بۆ ئەوەی چاوەکانیان بەهێز ببن، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

- ڤیتامین A

- ئۆمێگا ٣

- ڤیتامین C

- ڤیتامین E

ئەو خۆراکانەی چاو بەهێز دەکەن بریتین لەمانەی خوارەوە:

- پەنیر و هێلکە

- شوکوڵاتە بە بادام

- ماسی و پەتاتەی کوڵاو

- سەوزە

- میوەی بەهارە

ب.ع