بۆچی چەناگەی ژنان مووی لێدێت؟

2020-07-02

58713 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێکی کەم لە ژنان مووی تۆخ و دیار لە ژێر چەناگەیان دێت و لەوانەیە ببێتە هۆی بێزارکردنیان، لە ڕاستیدا ئەم موانە نیشانەی هیچ نەخۆشییەک نین و زۆر ئاسایین.

ماڵپەڕی "Healthline" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، مووی چەناگە و ڕووخسار بە گشتی ئاساییە و لە زۆرینەی ژناندا هەن، بەڵام ئەو خاڵانەی مووی ئاسایی لەو موانە جیا دەکاتەوە کە نیشانەی نەخۆشی یان گۆڕانکاریی تەندروستین، ڕەنگ و ڕەقیی موەکەیە، ئەگەر موەکە تۆخ و ڕەق بوو ئەوا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستیی مەترسیدار و نابێت پشتگوێ بخرێت.

مووی چەناگە بەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنەکانی نێرینەوە دەبێت لە جەستەی ژناندا وەك ئەندرۆجین و تێستۆستیرۆن کە ئەمەش یان بەهۆی زیانی لاوەکیی دەرمانێکەوەیە، یاخود بەهۆی بوونی کیسی وردی منداڵدانەوەیە ، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئەوەدا کێشی کەسەکە زیاد بکات و زیپکەی هەبێت.

هەروەها دەکرێت تێكچوونی هۆرمۆنی بەهۆی بوونی گرێی شێرپەنجەییەوە یان غودەوە بێت، ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئازاری حەوزی لەگەڵدا بێت و سووڕی مانگانە ناڕێك بێت.

بۆیە دەبێت رێنمایی لە پزیشك وەربگرێت بۆ ئەوەی بەزووترین کات هۆکارەکەی دیاریبکرێت و کەسەکە چارەسەر وەربگرێت.

بەڵام ئەگەر موەکان ئاسایی بوون ئەوا بە ڕێگا باوەکانی لابردنی موو دەتوانیت مووی ژێر چەناگەشت لاببەیت.

Why women should never ignore chin hair - and advice on what to do

ب.ع