ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

2020-07-02

41686 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران هەواڵی کۆچی دوایی سیروس گورجستانی ئەکتەری بەناوبانگی بواری کۆمیدیایان بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمی کوردستان بینەرێکی زۆری بەرهەمەکانی هەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سیروس گورجستانی ئەکتەری دیاری بواری سینەما و درامای ئێران لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

سیروس گورجستانی لە ساڵی ١٩٤٥دا لەدایکبوە و ئەکتەرێکی ناودار و بە ئەزموونی سینەما و درامای ئێران بوو، کە ڕۆڵی لە چەندین بەرهەمی جیاوازدا هەبوە و بەشێکیان دۆبلاژ کراونەتە زمانی کوردی، لەوانە، "ژنی بابە" و "تاوانبار هەڵات" و چەندانی دیکە.

سیروس گرجستانی از دنیا رفت

سیروس گرجستانی درگذشت - خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr ...

سیروس گرجستانی درگذشت - ایرنا

ب.ع