ڤیدیۆ.. ورچێك لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکات

2020-07-02

1506 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ورچێکی روسی بچوك بەشداری  کرد لە دەنگدانێك کە بە مەبەستی گۆڕانکاری لە دەستوری روسیادا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "سپۆتینك" ئاماژە بەوەکراوە، ناوی ئەم ورچە بچوکە "گلاشا"یە و لە باخچیەی ئاژەڵانی شاری برناۆولی روسی لە هەرێمی ئەلتای دەژی.

لەکاتی دەنگدانەکەشدا یەکێك لەو کەسانەی کە دەنگ دەدەن لەگەڵ ورچێکدا هاتن بۆ دەنگدان، بەمەبەستی گۆڕانکاریی لە دەستور لە شاری بارناۆول.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە ورچە بچوکەکەش لەسەر مێزی دەنگدان دانیشتووە بەرامبەر بە ژنێك کە لە ئەندامانی لیژنەی دەنگدانە، وەك دەرکەوتووە ئەو ئاژەڵە دەست لە دەستی ژنەکەش دەدات بەڵام ئازاریان نادات، بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە کە هۆکاری بردنی ئەو ورچە بۆ شوێنی دەنگدان چییە.