حەوت راستیی دوای جیابوونەوە لە پەیوەندی سۆزداری دەیانزانیت

2020-07-02

30676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەنگە لەدوای جیابوونەوە لە پەیوەندی سۆزداری لایەنی دەروونی بڕوخێت یان هەست بە بێزاری و کەمبوونەوەی متمانە بکرێت بە خەڵکی و بە تایبەت ڕەگەزی بەرامبەری، بەڵام لە دوای جیابوونەوە کۆمەڵێک شتت بۆ دەردەکەوێت کە تەواو جیاوازن لە بیرکردنەوەکانی پێشتر.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژە بە حەوت شت دەکات کە لەدوای جیابووەنەوە لە پەیوەندی سۆزداری دەردەکەوێت، ئەوانیش:

١هیچ شتێکی خراپ ڕوونادات، ئەگەر لە بنەڕەتدا بڕوات بەوە هەبووبێت کە پێویستبوو کۆتایی بە پەیوەندییەکە بهێنیت.

٢زیاتر دەربارەی کەسایتیی خۆت دەزانیت، بۆت دەردەکەوێت کە لە ژیانی تایبەتیدا چیت دەوێت.

٣بۆت دەردەکەوێت کە چیتر وەک پێشوو سەرقاڵ نیت و چێژ لە کاتە هێمنەکانت وەردەگریت.

٤بۆت ئاشکرا دەبێت کە باشترە سەڵت بیت وەک لەوەی لە پەیوەندییەکی سۆزداریدابیت و هەست بە تەنهایی بکەیت.

٥شارەزایی وەردەگریت تا بزانیت بۆ داهاتوو چۆن بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی کەسی ژیانت دەدەیت.

٦لە سەڵتیدا بۆت دەردەکەوێت کە دەتوانیت زۆر شت بکەیت کە حەزت لێیان بووە بەڵام پێشتر بەهۆی بەرامبەرەکەتەوە ئەنجامت نەدەدا.

٧.  لایەنی دەروونی خۆت بەهێز دەکەیت و هەوڵدەدەیت کەسێکی ڕاست هەڵبژێریت.