رۆبۆتێك یەکەم رۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی سینەماییدا دەبینێت

2020-07-02

2173 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبۆت چیتر بۆ بەجێهێنانی کاری خزمەت کردن و ئەرکەکان بەکارنایەت، بەڵکو بەشداریدەکات لە بواری هونەردا و کێبڕکێی ئەکتەرەکانی بواری سینەما دەکات لە ژاپۆن.

بۆ یەکەمجار رۆبۆتێكی کچ بەناوی "ئیریکا" هەڵبژێردراوە بۆئەوەی رۆڵی سەرەکی ببینێت لە فیلمێکدا بەناوی "بی" کە تێچووی بەرهەمهێنانەکەی ٧٠ ملیۆن دۆلار دەبێت.

ماڵپەڕی "سی نێت" ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو کەسانەی کە فیلمەکە دروستدەکەن، لە ساڵی رابردودا چەندین دیمەنیان لە ژاپۆن تۆمارکردووە، بەڵام وەستاون و لە ساڵی ٢٠٢١دا دەستدەکەنەوە بە وێنەگرتنی فیلمەکە.

ئەمەش دەبێت بە یەکەم فیلمی سینەمایی کە رۆڵی سەرەکی دەدات بە رۆبۆتێك، دوابەدوای ئەمەش واچاوەڕوان دەکرێت کە رۆبۆتەکان بەڕاددەیەکی زۆر بەکاربهێندرێن لە کارە هونەرییەکاندا، بەتایبەت لەو فیلمانەدا کە باسی خەیاڵی زانستی دەکەن.

فیلمەکەش باسی چیرۆکی پیاوێکی زانا دەکات کە بەرنامەیەك دەدۆزێتەوە توانای کۆنترۆڵکردنی ترشی دی ئێن ئەی مرۆڤی هەیە، دواتر هەوڵدەدات پارێزگاری لە ئیریکا بکات لە کاریگەرییەکانی.

ئیریکا دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دوو زانای ژاپۆنییەوە بەناوی هرۆشی ئیشیگۆرۆ و کوهی ئۆگاوا دروستکراوە، لە میانەی هەوڵەکانیان و توێژینەوەکانیان لەبواری رۆبۆتدا.

ئەم دوو زانایە توانیویانە ئیریکا فێری رۆیشتن و چەندین توانای دیکە بکەن، کە ئەمەش بە بەکارهێنانی زیرەکی دەتسکردن بۆیان دەستەبەرکردووە.

ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی ئیریکا نابێت لەبەردەم کامێراکاندا، چونکە ئیریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨دا لەسەر شاشەکان دەرکەوت و هەواڵەکانی پێشکەشکرد.

ژ.ن