دوو هاوسەر لە باخچەکەی خۆیاندا هەرەمێکی میسری دروستدەکەن

2020-07-02

3459 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو هاوسەری روسی لە باخچەی ماڵەکەی خۆیاندا لە روسیا هەرەمی خۆفۆی میسرییان بە قەبارەی بچوك دروستکردووە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هەڕەمە ١٩ ئەوەندەی هەڕەمی خۆفۆ بچوكترە، بەڵام هەموو قەبارەکانی و وردەکارییەکانی بەوردی کراوە و وەك هەڕەمە راستەقینەکە.

ئەم هەڕەمە بەرزییەکەی ٩ مەتر دەبێت لەسەر زەوییەوە و قوڵییەکەی ٩ مەترە لەژێر زەوییەوە، ئەم هەڕەمە لە کەرەستەی مۆدێرن دروستکراوە نەك وەك هەڕەمەکانی میسر کە لە بەرد دروستکراون.

هەروەها کۆپییەکی تابوتی بەردینیان دروستکردووە کە بەپێی قەبارە راستەقینەکەی دەبێت بەڵام تابوتەکە لە دار و خۆڵ دروستکراوە لەجیاتی بەرد.