وێنە.. شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

2020-07-02

25570 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسایەتی ئاینی و شاعیری دیاری کورد، شیخ حوسێن بەرزنجی لە شاری کەرکوک بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

سیروان بەرزنجی خوێندکار و ئامۆزای ناوبراو بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند،" درەنگانێکی شەوی رابردوو کەسایەتی ئاینی و شاعیری دیاری کورد، شیخ حوسێن بەرزنجی ئامۆزامان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

وتیشی تەرمەکەی لە گۆڕستانی شیخ محێدینی شاری کەرووک بەخاک دەسپێردرێت و لەبەر سەلامەتی  و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، پرسە بۆ کۆچکردوو دانانرێت بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناو خراپی دۆخی تەندروستیەوە.

شیخ حوسێن بەرزنجی ناوی تەواوی " شیخ حوسێن  کوڕی شێخ عومەرکوڕی شێخ ساڵەح بەرزنجیە و لەنەوەی شێخ محیدینی کەرکوکە، ساڵی ١٩٤٤ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، و دەرچووی کۆلێژی زانستە ئاینیەکانی زانکۆی بەغدادە، دووەم سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کوردبووە لە ساڵی ١٩٧٤ لە کەرکووک، خاوەنی کتێبێکە بەناوی " شاعیرانی کورد " و نزیکەی ٥ کتێبی دەستنوسی ماوەتەوە و بڕيیارە لە ئایندەدا پاکنووس بکرێت و بڵاو بکرێتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.