پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-07-02

85685 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دوو دڵیت لە ئەنجامدانی کارێک کە لە مێژە پلانت بۆ داناوە، مەترسە و ئەنجامی بدە دڵنیابە سەردەکەویت.

خێزانەکەت دووچاری کێشەیەک دەبنەوە هەوڵبدە ئارام بیت و زیاتر فشاریان نەخەیتە سەر.

ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن لێت نزیکبنەوە ئامانجێکی دیکەیان هەیە ئاگاداری خۆت بە.

ئەم خۆبەزلزانییەت تەنها زیان بەخۆت دەگەیەنێت و داهاتووت تێکدەدات، هەندێک ڕەفتاری خۆت چاک بکە.

بڕوات بە تواناکانت هەبێت و هیوات بە باشبوونی ڕووداوەکان هەبێت ئەم ماوەیە زۆر قورسە بۆ تۆ.

هاوڕێیەکی نزیکت پێویستی بە یارمەتیتە ئەوەندەی لە تواناتدایە یارمەتی بدە  و دڵنیایی بکەرەوە هەموو کێشەیەک چارەسەری هەیە.

هاوسەرەکەت زۆر ماندووە نرخی ماندووبوونەکانی بزانە و هەوڵ بدە دیارییەکی پێشکەش بکەیت ئەمە زۆر دڵخۆشی دەکات.

کارێکی نوێ ئەنجام دەدەیت بەمەش متمانەی کەسانی دەوروبەرت بەدەست دەهێنیتەوە و زیاتر بڕوایان بە توانا و زیرەکیت دەبێت.

ماوەیەکی زۆرە لە ژێر فشاردایت و کاتت بۆ خۆت نەبووە، گەشتێک ئەنجام بدە یان پشوو بدە.

خۆشەویستەکەت زۆر گومانی لێت هەیە چونکە زۆر فەرامۆشت کردووە، خۆشەویستی خۆتی بۆ بسەلمێنە.

کەسێک دێتە ژیانتەوە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەست هێنانت، ئەگەر دەتەوێت داهاتووت پڕ خۆشی بێت ڕێگە بەو کەسە بدە.

هەواڵێك دەبیستیت کە توشی شۆکت دەکات بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە و هەوڵ بدە قبوڵی بکەیت.

ژ.ن