بەخەبەرهێنانی کەسێك لەپڕ ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردنی

2020-07-02

11080 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات بە مەبەستی گاڵتەکردن بێت یان بۆکارێکبێت کەسێکی نوستوو لەپڕ بەخەبەر دەهێنرێت، کە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی مردنی کەسەکە.

ماڵپەڕی "بوزکیتۆ" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە توێژینەوەیەکی زانستی دەکات، بەمەبەستی بێزارکردنی کەسێک کاتێک نووستووە یان لە پڕ بەخەبەری دەهێنن، ئەگەری هەیە ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە مێشکی کەسەکە و مردنی.

لەکاتی نوستندا جەستە ماددەی ئەسیری " ether-body" دەردەدات کە بەخێرای بە بەشەکانی جەستەدا تێدەپەڕێت، بەڵام کاتێک کەسەکە لەپڕ بەخەبەر دەهێنرێت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە ناو جەستە.

ئەگەر کەسێک بە شێوەیەکی هێمن هەستێت لە خەو ئەوا ئەو ماددەیە بەبێ دروستکردنی زیان بۆ جەستە دەگەڕێتەوە لەش.

بەڵام زۆرجار لەکاتی هەستان لەخەو هەست بە بێزاری و دڵەڕاوکێ بکەیت بەهۆی لەپڕ بەخەبەرهاتن ئەوا ڕێژەی ئەو ماددەیە دەگەڕێتەوە مێشک و ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی جەڵتەی مێشک بکات.