نۆ هەڵەی باو هەموان لەکاتی شۆردنی قژیاندا ئەنجامیان دەدەن

2020-07-01

22563 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کڕێش و هەڵوەرینی قژ دووانن لە هەرە باوترین کێشەکانی قژ لەناو خەڵکیدا، دوو کێشەی بێزارکەرن چونکە شێوەی کەسەکان تێکدەدەن.

ماڵپەڕی "Style Craze" ئاماژەی بە چەند هەڵەیەکی باو کردوە، کە زۆربەی خەڵکی پێیهەڵدەستن لەکاتی شۆردنی قژیاندا، کە زیان بە مووی سەریان دەگەیەنێت و لەوانەشە ببنە هۆی هەڵوەرین.

١. هەموو ڕۆژێک قژت مەشۆ.

٢. شامپۆی گونجاو بۆ قژت هەڵبژێرە و با لە ماددەی سروشتی دروستکرابێت.

٣. پێش ئەوەی شامپۆ لە قژت بدەیت دەبێت بە ئاوی گەرم بە تەواوی تەڕی بکەیت.

٤. بۆ پاککردنەوەی قژت خوراندنی سەرت نینۆک بەکارمەهێنە.

٥. مووی سەرت بە جوانی بە پەنجەکانت بشێلە.

٦. پلەی گەرمی ئاوەکە نابێت سوتێنەر بێت، تەنیا گەرمییەکی ئاسایی بەسە.

٧. کاتێک قژت کەفی پێوەیە باشتر وایە بە شانە دایبێنیت.

٨. بە هێواشی قژت بە خاولی وشک بکەرەوە، دوای ئەوەش خاولییەکی وشکی لەسەر دابنێ تاکو بۆ ماوەیەک بە گەرمی بمێنێتەوە.

٩. نەرمکەرەوە (حەمام زەیت) تەنیا بۆ ناوەڕاستی تاڵەکان و کۆتاییەکانیان بەکاربهێنە، نەک بۆ ڕەگەکانیان، دەشبێت بۆ ماوەی چوار خولەک بەسەرتەوە بمێنێتەوە.

ب.ع