ڕێبەر ڕۆستەم پێشبینیی بۆ ساڵی ٢٠٣٢ دەکات

2020-07-01

103356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕێبەر ڕۆستەم فەلەکناس و شارەزای بواری بورجەکان لە بەرنامەی بێسنووردا لەسەر شاشەی NRT پێشبینیی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٣٢ ئاشکرا کرد.

ئەمشەو ڕێبەر ڕۆستەمی فەلەکناس لە هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی بێسنووردا لە وەڵامی تەڤگەر شێرکۆی پێشکەشکاردا کە لێی دەپرسێت، چ پێشبینییەکی هەیە، وتی، "من پێشتریش باسم کردوە، کە لەوانەیە ساڵی ٢٠٣٢ نەخۆشیی تریش لەوانەیە بێت."

ڕێبەر ڕۆستەم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم جۆرە پێشبینییانە پشت دەبەستێت بە جووڵەی هەسارەکان و تەنەکانی دیکەی نزیک لە زەوییەوە، بەڵام ڕەنگە لەو نێوەندەشدا نەخۆشیی دیکە پەیدا ببێت کە ئەو نەیزانێت.

سەبارەت بە هۆکاری نەخۆشییەکەش، ڕێبەر ڕۆستەم دەڵێت، "لەوانەیە بەو شێوەیە پەیوەندیی بە گواستنەوەی ڤایرۆسێکەوە بێت لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە، سەرچاوەکەشی ئاژەڵ بێت یان باڵندە یان پەلەوەر."

ب.ع