نۆ نیشانە پێت دەڵێن بەپێی پێویست گرنگیی بە خۆت نادەیت

2020-07-01

21296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەنانەت ئەگەر بە رای خۆشت ژیانێکی تەندروست دەژیت و وەرزش دەکەیت، لەوانەیە بەس نەبێت، پسپۆڕان پێیانوایە چەند نیشانەیەک هەن پێتدەڵێن کە پێویستە خواردنت باشتر بکەیت و دڵەڕاوکێ کەمبکەیتەوە، یاخود خەوت زیادبکەیت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "The Healthy"، ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە گرنگی بە تەندروستیی خۆت نادەیت یاخود کەمێک کەمتەرخەمیت تێداکردووە و پێویستە چالاکتر بیتەوە:

١. ناتوانیت بە رێکی تەرکیز بکەیت و زووزوو شتت بیردەچێتەوە.

٢. ئارەزووی سێکسیت کەمبووەتەوە.

٣. ئێجگار دڵەڕاوکێ و پاڵەپەستۆی دەروونیت هەیە.

٤. بەردەوام خەواڵوویت.

٥. زووزوو ماسولکەکانی پێت رەقدەبن.

٦. دەست و پێیەکانت دەلەرزن.

٧. پێستت زۆر وشکە.

٨. زیپکەیەکی زۆر لە رووخسارت دێت.

٩. هەموو دوانیوەڕوانێک هەست بە ماندوویەتی دەکەیت.

ب.ع