بۆچی قۆپچەی پیاوان لای ڕاستە و قۆپچەی ژنان لای چەپ؟

2020-07-01

77968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆربەمان ڕاهاتووین بەو یاسایەی فاشیۆن کە قۆپچەی پیاوان دەبێت لای ڕاست بێت و هی ژنانیش لای چەپ، بەڵام هۆکارەکەی زۆر سادەترە لەوەی خەڵکی بیری لێدەکەنەوە.

سەرەتا کە مرۆڤ جلوبەرگی دروستکرد زۆر لەمەی ئێستا سادەتربوو، قۆپچەش لە سەدەی ١٣ی زاینیدا دروستکرا.

لەو کاتانەشدا تەنیا جلوبەرگی دەوڵەمەندەکان قۆپچەی پێوە بوو، لەبەر ئەوەی ژنە خانەدانەکان خۆیان جلوبەرگی خۆیانیان لەبەر نەدەکرد و خزمەتکاریان هەبوو بۆ ئەو کارە، بەرگدروەکان ناچاربوون قۆپچەکانیان بۆ بخەنە لای چەپەوە، تاکو خزمەتکارەکان ئاسانتر دەستیان تێبچێت.

ئەمەش هۆکاری ئەو کلتوورە باوەیە کە قۆپچەی پیاوان دەخاتە لای ڕاست و هی ژنانیش دەخاتە لای چەپەوە.

ب.ع