ئەم خواردنانە هەرگیز مەخەرە ناو مایکرۆوەیڤەوە

2020-07-01

3471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە ڕۆژانە بۆ گەرمکردنەوەی چەندین خۆراکی جیاواز کەڵک لە مایکرۆوەیڤ دەبینیت، بەڵام چەند خۆراکێک هەن کە نابێت هەرگیز بیانخەیتە ناویەوە.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو خواردنانە کردووە کە نابێت هەرگیز بخرێنە مایکرۆوەیڤەوە، ئەوانیش بریتین لە:

١. میوە

هەندێك لە میوەکانی وەك سێو و مۆز، کوالیتی و پێکهاتەی لەدەستدەدات ئەگەر بکرێتە مایکرۆوەیڤەوە.

٢. خواردنێک بە ئەلەمنیۆم ڕووپۆش کرابێت

ئەلەمینیۆمەکە وادەکات گەرمیی ناو مایکرۆوەیڤەکە زیاتربێت، ئەمەش ئەگەری سووتانی خواردنەکە لەناو مایکرۆوەیڤەکەدا زیاتربێت.

٣. قوتوی پلاستیکی

ئەو خواردنانەی کە لە قوتوی پلاستیکیدان دوای گەرمکردنەوەی قوتووە پلاستیکەکە هەندێك دوکەڵی کیمیایی دەردەکات کە لە کۆمەڵێك ماددەی زیانبەخش پێکهاتووە و مەترسیی لەسەر تەندروستیی دەبێت.

٤. هێلکە

پلەی گەرمی بەرز وادەکات لەژێر توێکڵی هێلکەکەدا دوکەڵ دروست ببێت و ئەگەری هەیە هێلکەکە بتەقێتەوە، بۆیە ئەگەر ویستت هێلکەیەك لە مایرۆوەیڤدا بکوڵێنێت، ئەوا باشتروایە کونێکی لێ بکەیت.

٥. گۆشتی بەستوو

گۆشتیی بەستوو ئەگەر بەباشی نەتوێتەوە ئەوا بەشێوەیەکی نا یەکسان دەکوڵێت و گونجاونابێت بۆ خواردن.

ب.ع