داهێنانێکی نوێ لە ئۆتۆمبێلدا ژیانی چەندین کەس ڕزگار دەکات

2020-07-01

3259 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە لە جیهاندا ملیۆنێک و ٣٥٠ هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن، بەڵام داهێنانێکی نوێ هەوڵ دەدات ئەم ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو داببەزێنێت.

کۆمەڵێک داهێنەر لە زانکۆی پرینستن لە ئەمریکا ڕادارێکیان بەرهەمهێناوە کە ڕێگەت دەدات ئەو شتانە ببینیت کە دەکەونە پشتی سووچێکەوە، بۆ نموونە کاتێک دەچیتە کۆڵانێکەوە و پاسکیلسوارێک لە کۆڵانەکەوە دێتە دەرەوە، ڕادارەکە دەستبەجێ ئاگادارت دەکاتەوە کە تەنێک لە پشتی سووچەکەوە هەیە و پێویستە ئاگاداری بیت.

میکانیزمی کارکردنی ڕادارەکە زۆر جیاوازە لە ڕادارە ئاساییەکانی کە ئێستا لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا هەن، بە شێوەیەک کە تەنەکانی دەوروبەری وەک ئاوێنە بەکاردەهێنێت و تیشکیان تێدەگرێت بۆ ئەوەی تیشکەکە بگەڕێتەوە و لەڕێگەیەوە ناوچە کوێرەکان ببینێت.

پەرەپێدەرانی پڕۆژەکە پێیان وایە ئەم داهێنانە لە توانایدایە ژیانی چەندین کەس ڕزگار بکات، چونکە لە چوار ڕیان و شوێنە جیاوازەکاندا ژمارەی ڕووداوەکان کەم دەکاتەوە.

ابتكار رادار للسيارات يكشف الأجسام خلف الزاوية

ب.ع