هونەرمەندێک دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی خۆی داوای سڕینەوەی دەکات

2020-07-01

151721 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەنان ڕەزا، هونەرمەندی بەحرەینی بە هەڵە وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە و هەرایەکی گەورەی نایەوە.

حەنان لە هەژماری سناپچاتی خۆیەوە دەڵێت، "داوای لێبوردن دەکەم لەو هەڵەیەی کەمێک لەمەوبەر ڕوویدا، من هونەرمەندێکی بەڕێزم و ڕێز لە خێزان و وڵات و کلتوورەکەم دەگرم، هەموان دەزانن حەنان ڕەزا کەسایەتیەکی بەڕێزە و بۆ بەناوبانگبوون ڕێگای نزم بەکارناهێنێت."

داواشی لەو کەسانە کردوە کە وێنەکەیان لای خۆیان هەڵگرتوە نەینێرن بۆ هیچ کەسێک و لای خۆیان بیسڕنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، هەوادارەکانی حەنان لەوە توڕەن کە لە ڕاستیدا هیچ وێنەیەک بوونی نەبوە و هیچی بە هەڵە بڵاونەکردوەتەوە، ئەم کارەی تەنیا بۆ ئەوە کردوە جارێکی دیکە ناوی بهێنرێتەوە.

 ب.ع