جۆرێک شیر مەترسییەکەی لە سوودەکەی زیاترە

2020-07-01

13698 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەم نین ئەو کەسانەی زیاتر حەز بە شیری خاو دەکەن بە بەراورد بەو شیرە پاکژکراوەی دەکرێتە نێو پاکەت و قوتوەکانەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی ئەم جۆرە شیرەی ئاشکراکردوە.

بەپێی توێژینەوەیەک، کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە دەیڤس ئەنجام دراوە، شیری خاوی پاکژنەکراو کۆمەڵە جینێکی تێدایە کە دەگوازرێتەوە بۆ بەکتریاکانی ناو لەش لەکاتی خواردنەوەیدا، کە وادەکەن دەرمانی دژەزیندەیی لەسەر جەستەت کار نەکات و ببیتە نێچیرێکی ئاسان بۆ میکرۆبە جیاوازەکان.

جینشن لیۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و توێژەر لە بەشی زانست و تەکنەلۆجیای خۆراکی لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، "نامانەوێت خەڵکی بترسێنین، دەمانەوێت فێریان بکەین. ئەگەر دەتەوێت شیری پاکژنەکراوە بخۆیتەوە، لە بەفرگرەکەتدا هەڵیبگرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی گەشەسەندنی بەکتریا بە جینی بەرگریی دژە زیندەییەوە."

ئەوەشی وتوە، "دوو شت سەرسامی کردین، بڕێکی زۆر بەکتریای سوودبەخشمان لە شیری خاودا نەدۆزییەوە، ئەگەر شیری خاو لە پلەی گەرمی ژووردا دابنێیت، جینێک دروست دەکات کە بەرگەی دەرمانی دژە زیندەیی دەگرێت، زۆر زیاتر لە شیری پاکژکراو."

ب.ع