ڤیدیۆ.. سەماکەرێک لە ناوەڕاستی سەمادا لەقەیەکی لێدەدرێت

2020-07-01

41047 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی پاکستانی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەڵدەستێتەوە و لەقەیەک دەدات لە لە کچە سەماکەرێک، ئەمەش بێزاری و نیگەرانی لای ئامادەبوانی ئاهەنگەکە دروستکرد.

پێگەی "News360TV" لەڕێی هەژماری خۆیەوە لە یوتیوب، ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاوکردوەتەوە بێ ئەوەی باس لە کات و شوێنەکەی بکات.

لە ڤیدیۆکەدا کچێک بە جلوبەرگی کلتووریی وڵاتەکەوە لەسەر ئاوازی گۆرانییەکی میللی سەما دەکات، بە هۆکارێکی نادیار یەکێک لە ئامادەبوان، کە جەستەیەکی گەورەی هەیە، هەڵدەستێتەوە و لەقەیەکی بەهێز لەسەر سنگی کچەکە دەدات و دەیدات بە زەویدا.

هەرچەندە ڕووداوەکە بوە هۆی بێزاریی بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام هەندێکی دیکە گاڵتەیان بەوە دەکرد کە پیاوەکە سەرەڕای توڕەییەکەی شووشەیەک خواردنەوەی گازی بەدەستەوەیە.

دواتر پیاوەکە لەڕێی میدیاکانی وڵاتەکەوە داوای لێبوردنی کردوە و بە وتەی خۆی بەرگەی ئەوەی نەگرتوە، "کچێک بەو شێوە ئابڕووبەرانەیە سەما بکات لەبەردەمیدا."

ب.ع