لەکاتی بەکارهێنانی شانەدا ئەم هەڵانە مەکە

2020-07-01

6785 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خانمان لەکاتی وشککردنەوەی قژیان بە ئامێری کارەبای قژ شانەی دەنک ورد بەکاردەهێنن یان کاتێک قژیان وشکە شانەی دەکەن کە ئەمەش زیان بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی پچڕان و هەڵوەرینی.

ماڵپەڕی "ئەنوسە" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو هەڵانە دەکات کە لەکاتی بەکارهێنانی شانە خانمان ئەنجامی دەدەن و زیان بە قژیان دەگەیەنن، ئەوانیش:

١. لەکاتی وشککردنەوەی قژ بە ئامێری وشککەرەوە شانەی دەنک ورد بەکاردەهێنن کە تاڵی قژ لاواز دەکات و زوو دەپچڕێت.

٢. کاتێک قژیان بە بەرزی دەبەستن یان کۆی دەکەنەوە شانە بەکاردەهێنن بۆ ڕێککردنەوەی ئەمەش هۆکارە بۆ پچڕاندنی تاڵەکانی قژ.

٣. هەندێک لە خانمان شانەیەک بەکاردەهێنن کە کۆن بووە یان ددانەکانی زبرە کە زیان بە قژ و بنبێخی سەر دەگەیەنێت.

٤. لەکاتی داهێنانی قژدا لە بەشی سەرەوە دەستپێدەکەن کە هۆکارە بۆ پچڕانی تاڵەکانی قژ باشترە سەرەتا لە بەشی خوارەوە قژ دابهێنرێت.

٥. زۆرکەس لەدوای هاتنە دەرەوە لە گەرماو قژ دادەهێنن، بەڵام ئەم کارە زیانبەخشە باشترە دوای ئەوەی کەمێک وشکبووەوە و کرێمی لێبدرێت و قژ دابهێنرێت.

ژ.ن