ئەو خواردنەوانەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکەن

2020-07-01

16402 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جەستە پێویستی بەوەیە بەردەوام شلە وەربگرێت بۆ ئەوەی کە شێدارببێتەوە و بەدووربێت لە وشكبوونەوە، بۆ ئەمەش باشتروایە بڕێکی زۆر ئاو لەگەڵ شۆربای سەوزەوات و دانەوێڵە بخورێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت لە هەندێك جۆری خواردنەوە دووربکەونەوە.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو خواردنەوانە کردووە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکەن بۆیە باشتروایە کەمبکرێنەوە و بەدووربن لێیان، لەوانەش:

١. خواردنەوە گازییەکان بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە شەکر و ماددەی پارێزەر و دروستکراودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و کلۆربوونی ددان لەگەڵ چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاتر دەکات.

٢. ئەو شەربەتانەی کە شیرینن وەك شەربەتی میوەی دروستکراو، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە شەکرەمەنییەکانی تێدایە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکات.

٣. خواردنەوە گەرمەکان وەك چا، قاوە و شۆکولاتەی گەرم ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچك زیاتر دەکات.

٤. رۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ لە خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مل و سورێنچك و جگەر و قۆڵۆن زیاتر دەکات.

ژ.ن