ڤیدیۆ.. ساتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک و گڕگرتنی

2020-07-01

12014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 کامێراکانی چاودێری لە باشوری رۆژئاوای شاری شانگشینگی چین، رووداوێکی مەترسیداری ئۆتۆمبێلێکیان تۆمارکردووە، کە لەسەر هێڵی خێرایی شەقامەکە وەردەگەڕێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە، لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە لە سوتان رزگاریان دەبێت، لەدوای ئەوەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەشکێنێت و لەڕێگەیەوە سەرنشینەکان دەربازدەبن.

تیمی فریاگوزاری ناوچەکەش بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە چوونە شوێنی رووداوەکە و هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە.