بۆچی هەندێك کەس بڕیاردەدەن خۆشەویستی نەکەن؟

2020-07-01

5091 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتێک کەسێک نایەوێت پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستی دروستبکات چەند هۆکارێکی هەیە وەک ترس لە داهاتوو یاخود بەردەوام بیرکردنەوە لە ڕابردوو.

ماڵپەڕی "boldsky" هەندێک لەو هۆکارانەی خستووەتەڕوو کە وادەکەن کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەنیا بمێنێتەوە و بیر لە دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی نەکاتەوە.

یەکێک لە دیارترین ئەو هۆکارانەی وادەکات هەندێک کەس بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەنیا بمێننەوە و خۆشەویستی نەکەن خۆشویستنی لە ڕادەبەدەری خۆیانە کە پێیانوایە خۆیان تەواوکەری خۆیانن و پێویستیان بە کەس نییە.

هەستنەکردن بە ئامادەبوون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێکی دیکە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان.

هۆکاری سەرەکی زۆر بیرکردنەوەیە لە ڕابردوو کە ڕێگریدەکات لە دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ.

زۆرجار ئەو کەسانەی کە بە تەنیا ماونەتەوە بەهۆی کاریگەری کەسانی دەوروبەریانەوەیە، پێویستە ئەو جۆرە کەسانە خاوەنی بڕیاری خۆیان بن و ڕێگەنەدەن کەسانی دیکە بڕیار بۆ ژیانیان بدات.

بیرکردنەوەی ناڕاست و بەردەوام بیرکردنەوەی لە ڕووداوی ناخۆش وادەکات بە تەنیا بمێنێتەوە، چونکە هەمووان دەیانەوێت لەگەڵ کەسێکی گەشبیندا لە پەیوەندیدابن.