چی بەسەر روخسارت دێت ئەگەر هەموو رۆژێك ماکیاژ بکەیت؟

2020-07-01

4506 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەی خانمان بەهۆی ئەوەی رۆژانە دەچنە دەرەوە و کاردەکەن، بەناچاری هەموو رۆژێك ماکیاژ دەکەن، ئەمەش وێڕای ئەوەی یارمەتییان دەدات جوانییەکەیان بەشێوەیەکی زیاتر دەربخەن، چەندین کاریگەریی لەسەر پێستیان دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی " the list" ئاماژەی بەوەکردوە، بەڵام زیادەڕۆیی لە ماکیاژکردن بەشێوەیەکی رۆژانە و بەچینی زۆر کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست دەبێت و ئەگەری هەیە تووشی هەندێك کێشەی بکات، بەم جۆرە:

- زیپکەی زیاتر لەسەر پێست دەردەکەوێت.

- ئەگەری دەرکەوتنی چرچی و هێڵ لەسەر پێست زیاتر دەبێت.

- پێست گەشاوەیی و جوانی خۆی لەدەستدەدات.

- پێست توانای نوێبوونەوەی لەدەستدەدات.

- تووشی سووربوونەوە و وشکبوونەوە دەبێت.

ژ.ن