ڤیدیۆ.. نیگار کێشێک سوپرایز بۆ هەواڵ عوسمان دەکات

2020-07-01

150816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە سوپرایزێکدا بە پێدانی تابلۆیەکی هونەری کە وێنەی هاوسەرەکەیەتی هونەرمەند هەواڵ عوسمان گریا.

هونەرمەندی شێوەکار ئاکار ئەحمەد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردوەتەوە، کە ماوەکەی زیاتر لە دوو خولەکە، تێیدا تابلۆیەکی هونەری کە وێنەی هونەرمەند " پشتیوان نوری بەدەوی"ە و بە پەت وبزمار دروستی کردووە بەدیاری دەدات بە هونەرمەند هەواڵ عوسمانی هاوسەری ، دوای کردنەوەی تابلۆکە هەواڵ عوسمان دڵی پر دەبێت و بەگریانەوە دەڵیت، گەر هەموو دنیایان پێ بدایەم هێندەی ئەم تابلۆیە بۆ من جوان و گرنگ نەبوو.

ئاکاردەڵێت من تەنها ئامانجم خزمەت کردنی هونەرمەندانە و هیچی تر، لە کۆتایی گرتە ڤیدیۆکەشدا هەواڵ زۆر سوپاسی ئاکار دەکات لە پای ئەرک وماندوو بوونی بۆ کێشانی ئەو تابلۆ هونەریە و پێدانی بە  ئەو وەک دیاریەک.

هەواڵ عوسمان لە ساڵی ١٩٧٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە، لەچەندین بەرهەمی شانۆیی و درامادا بەشداریکردووە، هاوسەری هونەرمەند (پشتیوان نوری بەدەوی) یە کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، پاش کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، (هەواڵ) چووەتە سەرکارەکەی (پشتیوان) کە کاری مۆبیلیاتی ناوماڵە.