نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

2020-07-01

44967 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت،  نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٣٦ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٧ هەزار و ٣٦٤ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٤٧ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.